ئێران رِێگهنادات لێكۆڵه‌ره‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بپشكنن
گولاَن-ساڵح محمد
حكومه‌تى ئێران رِێگرى كرد كه پشكنینى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى له‌لایه‌ن پشكنهركانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بكرێت به بیانوى بلاَوكردنهوهى زانیارى هه‌ڵه و چه‌واشه‌كار له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، و داواى له ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمى كرد كه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ى رِهوانهى ئێرانى كردوه بیانگۆرِێت و ده‌سته‌یه‌كى تر بنێرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئاژانس وزه‌ى ئه‌تۆمى متمانه‌ى خۆى به‌و ده‌سته‌یه رِاگهیاند كه ناردویه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بهلاَم له‌لای خۆیه‌وه (عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی) بهرِێوهبهرى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانى ئه‌و لیژنه‌ى به بلاَوكردنهوهى زانیارى هه‌ڵه و درۆزن تۆمه‌تبار كرد.
دورخستنه‌وه‌ى پشگنهرانى نێوده‌وڵه‌تى له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێران و رِێگرى كردن لێیان دواى نزیكه‌ى دو هه‌فته دێت به‌سه‌ر سه‌پاندنى سزا بۆ چواره‌م جار به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.