وەی لێ لێ!

وەی لێ لێ!
لە كوردستان تا ئێستاش تابلۆ سەیرەكان بەردەوامە لە دەرچوون، هەر یەكە بەپێ خواست و ویستی خۆیەوە دەینووسێ، بەبێ گوێدانە شێوازی ئەو نووسینەی كە دەبێـتە تابلۆی شوێنێك، ئەو تابلۆیانە بۆ دانانی ناوێكی خۆشە بۆ ئەو شوێنە تاوەكو سەرنجڕاكێش بێ و خەڵكی بیخوێننەوە، بەڵام لای ئێمە زیاتر سەرنجڕاكێش كراوە و نووسینەكان بەرەو كۆمیدیا و سەمەرە دەچێ، لەسەر یەكێك لە دوكانەكانی مریشك فرۆشتن نووسراوە (وەی لێ لێ)، ناونیشانێكی سەیرە و دەبێ خاوەنەكەی گۆرانی بێژ بێ یان مریشك فرۆش، یان بە چ مەبەستێكەوە ئەو ناوەی داناوە!؟
Top