ئەنگوستیلە مۆدەی وەرزی پایزن

ئەنگوستیلە مۆدەی وەرزی پایزن
ئێكسسواراتی (جوجو) - هەولێر
كچانی كورد كەرەستەی جوان و ئێكسسواری ناسك دەپۆشن، هەر یەكە بەگوێرەی حەز و ئارەزووی خۆیان هەڵیدەبژێرن و ئەمەش وادەكات كە چەندین مۆدەی جیاواز دەربخات، سەبارەت بە ئێكسسوارەكانیش خانمان زیاتر روو لە كەرەستەی هاوشێوەی ئێكسسوارە كوردییەكان یان ئەوانەی زیاتر بە كەلوپەلی كوردی دەچن، یەكێك لەو ئێكسسوارانەی ئەمڕۆ كچان روویان تێكردووە بریتییە لە ئەنگوستیلە، بۆ ئەو خانمانەی كە شوویان نەكردووە، یان بەشێكیش لەوانەی خێزاندارن دەیپۆشن بۆ جوانی، مۆدەی ئەنگوستیلەكانیش بە گوێرەی تازەگەری و مۆدە جوانەكانەوە دەردەكەون، تەنانەت شیاوی رازاوەیین كاتێك شێوەیەكی بەرچاو و رازاوەیان دەبێ، شێوەی تازەی مۆدەی ئەنگوستیلەكان بە جوانترین شێواز ئامادەكراون، كە بە نەخشێك لەسەرەوەی ئەنگوستیلەكە و یان رەنگێكی جوان كاری بۆ كراوە، ئەمەش دەبێتە یەكێك لە مۆدە تازەكان كە جێگەی بایەخی كچان دەبێ بۆ ئەوەی پەنجەكانیان پێوەی رازاوە بێ.
Top