كراسەكان دەبن بە مۆدەی وەرزی پاییز

كراسەكان دەبن بە مۆدەی وەرزی پاییز
جلوبەرگەكان رەنگدانەوەی جوانیت دەبن لە هەر وەرز و كاتێكدا، بە تایبەت لەكاتی هاتنی گۆڕانكاری بەسەر جلوبەرگەكاندا، كە بە شێوازێك دیكۆری تازەی پێویست دەبێ و دەكرێ لە مۆدەیەك بۆ مۆدەی داهاتوو گرنگی هەبێ، بە هاتنی وەرزی پاییز گۆڕانكارییەكان دەست پێدەكەن و شێوازی تازە لە مۆدە نوێیەكان دەردەكەون، ئەمەش وادەكات كە خانمان لە مۆدەیەكی تازەوە بگەڕێن تاوەكو مۆدەی ئاییندەی ئەو وەرزیان هەبێ. یەكێك لە شایستەترین مۆدەكانی جلوبەرگ بۆ ئەو وەرزە، بەهۆی كز بوونی رووناكی و هەوایەكی ساف، مۆدەی كراسەكان لەگەڵ ئەو كەشە دەگونجێ، كە پێشتر بۆ وەرزی هاوین زیاتر تیشێرت و بۆدی مۆدەیەكی سەرەكی بوو، كراسەكان بە تایبەت ئەوانەی شێوەی بۆدی كراوەیان هەیە، لەگەڵ گشت جۆرە مۆدەكان خۆی دەنوێنێ و تەنانەت جوانییەكی بەها و گەورە بە جەستەی خانمانەوە دەبەخشێ، ئەمەش ئامۆژگاری پسپۆرانی بواری جوانكارییە.
Top