جوانی ئێلەگ بۆ جلی كوردی

جوانی ئێلەگ بۆ جلی كوردی
لە جلە كوردییەكاندا جێگەی جوانی و رازاوەیی لە گشت مۆدەكاندا ئاراستە دەبێ و بەهۆی ئەو شێوەیەی كە بۆ جلەكاندا دادەنرێ، هەنگاوێكی تازە و گەورە تۆمار دەكات، ئەمەش لە كاتێكدا دەبێ كە جلەكان لەسەر نەخش و دیزاینی تازە كاری لەسەر دەكرێ و دەبێتە یەكێك لە جوانترین بەهاكان بۆ جلە كوردییەكان، چەندەها مۆدەی جیاواز هەن لە كراس و جلە كوردییەكان كە هاوشێوەی دیمەنەكانی دیكەن و رێگە دەگرن، بە تایبەت لەلایەنی دانانی ئێكسسوار و مۆدە تایبەتەكانەوە، بەمەش دەكرێ سوود وەربگرین لە ئێكسسوارە دەرەكییەكان كە دەتوانن زیاتر جلەكە رازاوە بكەن، یەكێك لەو كەرەستە دەرەكیانە بریتییە لە ئێلەگی سەر كراسی كوردی، ئێلەگ جوانییەكی تایبەتی خۆی هەیە، كە دەكرێ لەگەڵ جلی كوردیی بگونجێنین و دیمەنێكی جوانیشی بۆ دروست ببێ، ئینجا بەم دواییە پسپۆرانی جوانكاری كوردی توانیویانە سوود وەربگرن لە دانانی ئێكسسوارەكان لەسەر لێواری پێشەوەی ئێلەگ، ئەمەش مۆدەیەكی رازاوە دروست دەكات و شایستەی كراوەیی و رازاوەیی دەبێ، دەبێتە یەكێك لە كارە تازەكان كە ئێلەگ زیاتر رازاوەتر و گونجاوتر دەكات لەگەڵ شێوەی كراسە كوردییەكە.
Top