كانیاوی گەلی عەلی بەگ سەیرانگای خۆشی و شادی

كانیاوی گەلی عەلی بەگ   سەیرانگای خۆشی و شادی
گەلی عەلی بەگ، یەكێكە لە خۆشترین سەیرانگاكانی كوردستان، كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر، بە دیمەنێكی سازگار و جوانەوە ئاوێكی شیرین لە بەرزایی زیاتر لە (9) مەترەوە دێتە خوارەوە، كە دیمەنێكی ڕازاوە و قەشەنگ دەبەخشێ و لە نزیكەوە گەشتیاران لە سەرتاپای عێراق و لە جیهانیش سەردانی دەكەن و ئەمساڵیش ڕێژەیەكی زۆر لە خەڵك سەردانی كردووە، وێڕای كاری جوانكاری و دانانی شوێنی گەشتیاری لەو شوێنەدا، كە گەشتیاران جێگەی دڵخۆشی و كات بەسەربردنێكی كامەرانی لێ وەردەگرن، مێژووی ئەو كانیاوە دەگەڕێتەوە بۆ مێژووێكی كۆن و تەنانەت لەساڵانی پێشووەوە بڕە ئاوێكی زۆر دەخاتە خوارەوە، بەڵام بەم چەند ساڵەی دوایی بەهۆی وشكە ساڵی ئاوەكە كەمی كردبوو، كەچی ئەمساڵ كانیاوەكە ڕازابوەوە..
Top