خۆراكی رووەكی . توندوتیژی كەمتر

خۆراكی رووەكی . توندوتیژی كەمتر
گەورەترین بوونەوەر لەسەر گۆی زەوی كە جۆرێكی داینەسوور بووە تەنیا لەسەر خۆراكی رووەكی ژیاوە، ئێستا لە باشووری كیشوەری ئوسترالیا دا كۆمەڵەی خۆراكی رووەكی هەیە و بۆ هەمووان ئاشكرا بووە، پسپۆر وشارەزایانی خۆراكی رووەكی بەردەوام لە لێكۆڵینەوەدان بۆ وەدەستهێنانی نوێترین زانیاری سەبارەت بە خۆراكی رووەكی. ئەندامانی ئەم كۆمەڵەیە تەنیا ئەم خۆراكانە دەخۆن كە بەهیچ شێوەیەك بەرهەمی ئاژەڵییان تێدا نییە، هەمووشیان خاوەن تەندروستییەكی زۆر باش و هاوسەنگن. ئەم راستییە زانستییە سەلمێنراوە كە لەشی مرۆڤ تاكو بە ساغ و دروستی بمێنێتەوە، بەردەوام پێویستی بە بڕی تەواوی كاربۆهیدرات و پڕۆتین و چەورییەوە هەیە، ئەمە سەرەڕای ئاو و هەوای پاك و كانزا و ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان. بێگومان، بەكارهێنانی بڕی زیاتر لە پێویست لە هەر جۆرێك لەم ماددە خۆراكییانە لەوانەیە كە زیانی تەندروستی بەدواوە بێت. بۆ دڵنیابوون لەوەی كە پێویستی رۆژانەی مرۆڤ لە ماددە خۆراكییەكان دابین كراوە، دەبێ خۆراكی رووەكی جۆراوجۆر رۆژانە بخورێ بە مەرجێك كە بەرهەمە رووەكییەكان تەڕ و تازە بن و بەجۆرێك پوختە كرابن كە بەها خۆراكییەكانیان لە دەست نەدابێت. لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە خەڵكانی رووەكی توندوتیژییان كەمترە لەو كەسانەی كە زیاتر پەیڕەوی خۆراكی ئاژەڵی دەكەن. ئەمەش لە بیر نەكەین كە ماددە دژەئۆكسانەكانی خۆراكی رووەكی بایەخی تەندروستی فەرامۆشنەكراویان هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەكرە، بەزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل، هەروەها مرۆڤ دەپارێزن لە تووشبوون بە شێرپەنجە.
Top