چۆن بەسەر حەزی شیرینیدا زاڵ دەبیت؟

چۆن بەسەر حەزی شیرینیدا زاڵ دەبیت؟
حەزی شیرینی Sugar cravings زۆرجار و لەلایەن زۆر كەس هێندە بەتین دەبێت كە دەگاتە ئەندازەی راهاتن Sugar addiction هەر وەكو راهاتن لەسەر هەندێك دەرمان كە ناتوانرێت بە ئاسانی وازی لێ بهێنرێت. بۆ سووككردنی حەزی شەكر و شیرینی پەیڕەوی چەند هەنگاوێك بكە لەمانە: ژەمێكی بەیانیانی تەندروستییانە و هاوسەنگ یەكجار گرنگە بۆ كەمكردنەوەی یان بەلاوەنانی ئارەزووی خواردنی شیرینی، هەوڵ بدە كە ژەمی خۆراكی بەیانیان پێكهاتبێت لە پرۆتین، چەوری و خۆراكی رووەكی. بەپێی توانا دووركەوە لە خۆراكە كاربۆهیدراتییەكان و شەكرەكان و خۆراكە نیشاستەییەكان، چونكە ئەم خۆراكانە حەزی خواردنی شەكر و شیرینی لەلات پتر دەكەن. هەوڵ بدە كە ژەمەكانی خۆراكت رێكبخەیت، سێ ژەمی سەرەكی لە كاتی خۆیدا و دەشتوانیت كە جگە لە سێ ژەمەكە دوو ژەمی بچووك لە نێوانیاندا بخۆیت، بەم شێوەیە ئاستی شەكری خوێن تا ئەو راددەیە دانابەزێت كە ببێتە هۆی هەستكردن بە برسیبوون و وروژاندنەوەی حەزی شیرینی. هەوڵ بدە كە لەكاتی هەستكردنت بە حەزی شیرینی فشار لەخۆت بكەیت و لەجیاتی خواردنی شیرینی وەرزشی رۆیشتن ئەنجام بدەیت، حەزی توند بۆ خواردنی شیرینی ئەوپەڕی بۆ ماوەی 10-20 خولەك دەمێنێتەوە ئینجا نامێنێ، بۆیە ئەگەر بتوانیت كە هەر لەگەڵ هەستكردن بە حەزی شیرینی، خۆتی لێ بدزیتەوە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو ئەوا حەزەكە نامێنێت. دەتوانیت پارچەیەك میوە بخۆیت لەكاتی گەڕانەوەی حەزی شیرینی، هەروەها بڕێكی زۆری ئاو بخۆرەوە. هەوڵ بدە كە هەموو خۆراكە شیرینەكان لە ماڵ و لە شوێنی كاركردنت دوور بخەیتەوە.
Top