خۆراك بۆ پاراستنی دڵ

خۆراك بۆ پاراستنی دڵ
نەخۆشی دڵ هۆكارێكی سەرەكی مردنە، ئەوە گومانی تێدا نییە كە دەتوانیت تا رادەیەكی زۆر بە گۆڕینی ستایلی ژیان خۆت لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ بپارێزیت بۆ نموونە وازهێنان لە جگەرەكێشان، مەشقی وەرزشی، خۆراكێكی تەندروستییانە. خۆراكت بگۆڕە وەكو هەنگاوێگی كارا بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، بۆ نموونە ماسی بخۆ، بەتایبەتی ماسی سالمۆن و ساردین كە سەرچاوەن بۆ ترشە چەوری ئۆمیگا3 كە ئەویش ئاستی كۆلیستیرۆل لە خوێندا دادەبەزێنێت، بڕێكی باش لە ریشاڵی رووەكی بخۆ بەتایبەتی ریشاڵ تواوە Soluble fiber كە رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێندا. سۆیا Soy گرنگی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ، هەوڵ بدە كە سۆیا بخەیتە خۆراكتەوە جا بە شێوەی پاقلەی سۆیا، شیری سۆیا Soy milk، ئاردی سۆیا یان هەتا تۆفوی سۆیا Tofu. چەوری تەندروستییانە هەڵبژێرە، دووركەوە لە خواردنی چەورییە تێرەكان كە لە گۆشت و كەرە و گوێزی هیندیدا بەدی دەكرێن، زیاتر زەیتی زەیتوون و كانۆلا و زەیتی كەتان بەكاربێنە لەگەڵ گوێز و باوی.
Top