گەورەكردنی لێوەكان

گەورەكردنی لێوەكان
گەورەكردنی لێوەكان Lip Augmentation بەشێكی گرنگە لە جوانكاری لێوەكان. چەندین رێگە هەیە بۆ پڕكردنی لێو یان گەورەكردنی قەبارەی لێوەكان، بۆ نموونە دەرزی راستەوخۆ Injectable fillers و چاندنی تەنی بیانی و نەشتەرگەری Implants and surgery. جوانكاری گەورەكردنی لێوەكان بە دەرزی لەژێر بەنجی خۆجێیی ئەنجام دەدرێت، گەلێك ماددەی كیمیایی بە دەرزی راستەوخۆ بۆ گەورەكردنی لێوەكان بەكاردێن وەكو: رێستیلێین Restylane، ئارتیكۆل Artecoll، كۆلاجین، ئارجیفۆرم Argiform..تاد. چاندنی تەنی بیانی لەناو لێوەكاندا لەژێر بەنجی خۆجێیی لە ماوەی 2-0.5 كاتژمێردا ئەنجام دەدرێت، تەنی دەستكردی وەكو گۆرتێكس Gore-Tex یان چەوری Fat Grafting و شانەی تر بۆ ئەم مەبەستە بەكاردێن. توندی ئازار دەگۆڕێت بە پێی جۆری گەورەكردنی لێو، بۆ نموونە چاندنی تەنی بیانی لەناو لێوەكاندا ئازاری زیاتر لە دەرزی راستەوخۆ پەیدا دەكات. پێویستە ئەم راستییە بزانرێت كە گەورەكردنی لێوەكان هەرگیز هەمیشەیی نییە، چونكە ئەو ماددانەی كە بۆ گەروەكردنی لێوەكان بەكاردێن لە لایەن لەش هەڵدەمژرێن، بۆ نموونە دەرزی كۆلاجین تەنیا بۆ ماوەی 6-3مانگ خۆی رادەگرێت، گرافتی چەوری بۆ ماوەی 12-3 مانگ دەمێنێتەوە.
Top