دارچین

دارچین
لەمێژە كە دارچین Cinnamon دەخرێتە ناو گەلێك خواردن و خواردنەوە، لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە رۆژانە خواردنی كەوچكێكی كوپ لە پاودەری دارچین ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا دادەبەزێنێت، هەروەها لەوانەیە كە ئاستی شەكری خوێنیش جێگیر بكات بەتایبەتی لە تووشبووان بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرەدا Type 2 diabetes. دارچین سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ریشاڵ، كانزای كالسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز. سوودە تەندروستییەكانی تری دارچین بریتین لە: سووككردنی ئازار و نیشانەكانی تری هەوكردنی جومگە، رێگرتن لە مەیینی خوێن، رێگرتن لە دابەشبوون و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان لە تووشبووان بە شێرپەنجەی خوێن، چالاكی دژەكەڕوو و دژەبەكتریای هەیە بەتایبەتی دژی بەكتریای ئی كۆلای E.coli. جوینی دارچین توانای خانەكانی مێشك زیاتر دەكات بەتایبەتی بۆ وەبیرهاتنەوەی یادە نوێیەكان Recent memories.
Top