هەڵگرتنی خۆراك لە فریزەردا

هەڵگرتنی خۆراك لە فریزەردا
فریزكردن Freezing رێگەیەكی خێرا و باوە بۆ هەڵگرتنی سەوزە و میوەكان و زۆر كەس پەسندی دەكەن. فریزكردن بەگشتی بەقەد قوتووكردن ئابووری نییە، بەڵام ماددە خۆراكییە گرنگەكان زیاتر دەپارێزێت ئەگەر بە دروستی ئەنجام بدرێت. فریزكردن گەشەی بەكتریا و كەڕوو بەباشی دوادەخات، بەڵام لەگەڵ توانەوەدا میكرۆبەكان دەست بە گەشەكردن دەكەن. ئەنزیمە سروشتییەكان لەناو خۆراكدا دەبنە ئەگەری گۆڕان لە رەنگ و تام و بەهای خۆراكی و تێكسچەری خۆراك Food texture. بۆ رێگرتن لە چالاكی زیاتری ئەنزیمەكان پێویستە كە سەوزەوات بكوڵێنرێت یان بە هەڵم مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت بەر لە فریزكردنیان. بە زەردكردن یان كوڵاندنی سەوزەوات بەهای خۆراكی كەمێك دادەبەزێت، بە مانایەكی تر هەندێك ماددەی خۆراكی لەدەست دەدەن. بەهەرحاڵ و بە بەراوردكردن، سەوزەوات بەبێ زەردكردن زیاتر ماددە خۆراكییەكانیان لەدەست دەدەن لەبەر زیادیی چالاكی ئەنزیمەكان. وا باشە كە سەوزە و میوەكان لە سفر پلەی سەدیدا فریز بكرێن، هەروەها باشترە كە پلەی گەرمییەكە نەگۆڕ بێت نەك بەزری نزمی بەخۆیەوە ببینێت كە دەبێتە ئەگەری تێكدانی تێكسچەری سەوز و میوەكان.
Top