بنەماكانی خۆقەڵەوكردن

بنەماكانی خۆقەڵەوكردن
زۆربەی لاوازەكان گرفتی گەورەیان ئەوەیە كە بەهەر ڕێگایەك بێت چەند كیلۆگرامێك كێشی لەشیان زیاد بكەن، گەلێگیان پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی دەرمانی دیكسۆنK گوایە سروشتییانە قەڵەویان دەكات، كە هەرگیز ڕێگایەكی ڕاست و تەندروستییانە نییە. بەڵام ئەگەر دەتەوێ كێشی لەشت زیادبكەیت، ئەمە تەنیا بە خۆراك ئەنجام نادرێ بەڵكو ئەم مەسەلەیە بەندە بە باری دەروونی و تەندروستی گشتی، خۆراك، جوولەی بەدەنی رۆژانە. پێش ئەوەی پەیڕەوی ڕژیمێكی تایبەتی خۆراك بكەیت دەبێ بەووردی پەیڕەوی ئەم چوار خاڵەی خوارەوە بكەیت: یەكەم: ئایا تۆ لە ڕاستیدا لاوازیت بەگوێرەی درێژی باڵا و تەمەنت؟ ئایا تۆ بەڕاستی دەتەوێ قەڵەو بیت؟ زۆر جار بیری لێبكەوە ئینجا بڕیاری لەسەر بدە. دووەم: دەبێ بەتەواوی دڵنیا بیت لەوەی كە ئەم لاوازییەت لەبەر هیچ نەخۆشییەك نییە و باری دەروونیت جێگیرە. ئەگەر دڵنیانیت پێویستە كە خۆت پیشانی دكتۆر بدەیت. سێیەم: دەبێ بەتەواوی لەوە دڵنیا بیت كە خۆراكی ڕۆژانەت هاوسەنگە واتە بڕی تەواو لە پڕۆتین، كاربۆهایدرات، ڤیتامینەكان و چەوریەكان لەخۆدەگرێت. چوارەم: ئایا هاوسەنگی هەیە لەنێوان بڕی خۆراك و بەكارهێنانی وزەی لەشت؟ واتە چۆن و كەی خۆراك دەخۆیت و كەی دەكەویتە كار یان جوولەی بەدەنی.
Top