هارددیسكێك لەكاتی پێویستتدا زانیارییەكانی سەرخۆی دەسڕێتەوە
كۆمپانیایەك هارددیسكێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە بە MKxx61GSYG ناسراوە، ئەم هاردیسكە بۆ كۆمپانیا گرنگەكان و دەزگا ئەمنییەكان و بانكەكانەوە...تاد زۆر گرنگە، چونكە تایبەتمەندییەك لەو هارددیسكەدایە كە ئەگەر یەكێكی نەناسراو بیەوێت زانیارییەكانی سەر هاردەكە كۆپی بكات یان لەناویان ببات، ئەوە هارددەكە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی زانیارییەكانی سەرخۆی دەسڕێتەوه، بەڵام بەكارهێنەر دەتوانێ هەندێك لە زانیاری كە خۆی پێیوایە لەكاتی ئاواشدا نەسڕێنەوە دەكرێ كلیلی نهێنیان بۆ دابندرێت.. ئەو هارددیسكە لەلایەن دەزگای زانیاری ئەمریكاوە بە پەسەند زانراوە و باشترین هارددیسكە بۆ كاتە زۆر زەرووری و هەستیارەكان بەكەڵك بێت.