گانا به‌بردنه‌وه‌ى له‌ ئه‌مه‌ریكا خۆى گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شت

گانا به‌بردنه‌وه‌ى له‌ ئه‌مه‌ریكا خۆى گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شت
گولاَن-ساڵح محمد
له‌میانه‌ى یاریه‌كانى قۆناغی 16ـى مۆندیالى باشورى ئه‌فریقا هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مه‌ریكا و گانا له‌ یاریه‌كى ئاست به‌رزدا رِوبه‌رِوى یه‌كتر بونه‌وه‌، سه‌ره‌تا هه‌ڵبژارده‌ى گانا له‌ خوله‌كى 5 له‌ رِێى یاریزان (كیڤین برینس) گۆڵی پێشكه‌وتنیان تۆمار كرد، پاشان له‌ خوله‌كى 62 ئه‌مه‌ریكا گۆڵى یه‌كسانیان له‌ رِێى یاریزان (دۆنۆڤان) تۆماركرد.

كاتى ئاسایی یاریه‌كه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هاتن له‌ گێمى یه‌كه‌مى زیادكراودا و له‌ خوله‌كى 93 یاریزان (ئاساموا گیان) گۆڵى سه‌ركه‌وتنى بۆ گانا تۆمار كرد و بوه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ى باشورى ئه‌فریقا له‌م مۆندیاله‌ خۆى گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شت.
Top