یانه‌كانى بایرن ویۆڤانتۆس وریال به‌دواى یاریزانێكى بانفیكا وێلن

یانه‌كانى بایرن ویۆڤانتۆس وریال  به‌دواى یاریزانێكى بانفیكا وێلن
گولاَن :كارزان كانه‌بى

هه‌ردوو یانه‌ى بایرن و یۆڤانتۆسى ئیتالى له‌ هه‌ولى هێنانى یاریزانى به‌توانا كونتراودان بۆهێنانى بۆریزى یانه‌كانیان .

هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ى بانفیكاى پورتوگالى برِى 20ملیۆن یرۆى ره‌ت كردۆته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست به‌رداربوونى یاریزانى یانه‌كه‌ى فابیۆ كونتراو به‌لاَم یانه‌كانى بایرن و یۆڤانتۆس له‌ ململاَنىَ دان بۆرازى كردنى ئه‌و یاریزانه‌ ،رۆژنامه‌كانى پورتوگال ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا دوێنى یه‌كشه‌ممه‌ یاریزانى پورتوگالى فابیۆكونتراو له‌ وه‌رزى گواستنه‌وه‌ چه‌ندین یانه‌ له‌ دواى ئه‌وه‌ یاریزانه‌یه‌ بۆندى له‌گه‌ڵ مۆربكه‌ن ئه‌ویش دواى ئه‌وى توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگاڵ له‌ جامى جیهانى له‌ ئه‌فریقاى باشور،ررۆژنامه‌ى بۆلى پورتوگالى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى بایرنى ئه‌لمانى ویۆڤانتۆسى ئیتالى ئاره‌زوى خۆیان نیشانداوه‌ كه‌وا بۆند پێشكه‌شى یاریزان فابیۆ بكه‌ن په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامایان هه‌یه‌ له‌گه‌ل یانه‌ى به‌نفیكاى پورتوگالى بۆرازى كردنى ئه‌و یاریزانه‌ یانه‌ى به‌نفیكاش داواى برى 30ملیۆن یۆرى كردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست به‌رداربوونى ئه‌و یاریزانه‌ ،له‌ ژماره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رۆژنامه‌ى ریكودى پوۆتوگالى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى بایرن برَى 20ملیۆن یۆرى داوه‌ بۆه‌ یانه‌ى به‌نفیكا بۆده‌ست به‌رداربوونى یاریزانى ناوبراو به‌لاَم له‌لاه‌ین به‌نفیكا ئه‌و داوایه‌ ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌ .له‌ هه‌مان كاتیشدا یانه‌ى ریال مه‌درید داواى ئه‌و یاریزانه‌ى كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى بیگوازێته‌ ریزى یانه‌كه‌ى .
Top