هۆڵه‌ندا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شتى مۆندیال

هۆڵه‌ندا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شتى مۆندیال
گولاَن-ساڵح محمد
هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا توانى به‌ئه‌نجامى دوو گۆڵَ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ى سلۆڤاكیا بباته‌وه‌ و خۆى بگه‌ێنێته‌ قۆناغی هه‌شى مۆندیالى 2010.

ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژاره‌ى هۆڵه‌ندا (ئاریان رِۆبن) توانى له‌ خوله‌كى 18 گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات، و له‌ خوله‌كى 84 (شنایده‌ر) گۆڵی دوه‌م و پێشكه‌وتنى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تۆمار كرد پاشان له‌ خوله‌كى 93 رِۆبه‌رت فیدیك گۆڵێكى بۆ سلۆڤاكیا تۆمار كرد، و هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ چه‌ندین هه‌لى ئاسانیان له‌ده‌ستدا ،سه‌رئه‌نجام یاریه‌كه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات و هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ قۆناغی هه‌شى مۆندیالى باشورى ئه‌فریقاى 2010.

برِیاره‌ هۆڵه‌ندا به‌رامبه‌ر براوه‌ یارى چیلی و به‌رازیل یارى بكات له‌ قۆناغی هه‌شى مۆندیال.
Top