دۆنگا به‌رپرسی دۆرِڕندنه‌كه‌ى به‌رازیل ئاشكرا ده‌كات
دواى دۆرِاندنیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا و ده‌ركردنیان له یاریه‌كانى مۆدنیال و پێشكه‌ش نه‌كردنى ئه‌و ئاسته‌ى پێى ناسراوه رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل (كارلۆس دۆنگا) به‌رپرسیاریه‌تى دۆرِاندنه‌كه‌ى خسته سه‌رشانى سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان و خۆیشى به به‌رپرسی یه‌كه‌م ناوبرد.
دۆنگا رِایگه‌یاند: له گێمى یه‌كه‌م یاریه‌كى جوانمان پێشكه‌ش كرد به‌لاَم نه‌مانتوانى درێژه به‌و ئاسته بده‌ین و كۆنترِۆڵی تۆپمان له‌ده‌ستدابو و نه‌مانده‌توانى كۆنترِۆڵی یاریگا بكه‌ین، و ده‌مانزانى یاریه‌كى زه‌حمه‌ت ده‌بێت به‌لاَم هه‌رگیز بیرمان له دۆرِاندن نه‌ده‌كرده‌وه.
شایانى باسه هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل له قۆناغی هه‌شتى مۆندیال به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا به‌ئه‌نجامى دووگۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك دۆرِا.