ئه‌ڵمانیا به‌چوار گۆڵ جارێكى تر مارادۆناى گریان
یارییه‌كه له زۆربه‌ى كاته‌كانیدا تاكلایه‌نه بوو، ئه‌ڵمانیا هێرشی ده‌برد ئه‌رژه‌نتین هه‌وڵى پاراستنى گۆڵى ده‌دا. له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه ئه‌ڵمانیا به هێرش بردن ده‌ستی پێكرد و هه‌ر له خوله‌كی 3ى یارییه‌كه له‌لایه‌ن یاریزان مۆله‌ر گۆڵى یه‌كه‌می یارییه‌كه بۆ ئه‌ڵمانیا تۆمار كرا.
له‌دوواى ئه‌و گۆڵه هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین هه‌وڵی ده‌دا نزیكی گۆڵى ئه‌ڵمانیا ببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى به‌هێزی به‌رگرى ئه‌ڵمانیا هه‌وڵه‌كانیان پوچه‌ڵ ده‌كرایه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌رژه‌نتین ته‌نها ده‌یتوانی تۆپ له قاچی یاریزانه‌كانى بهێڵێته‌وه به‌بێ هیچ سود وه‌رگرتنێك.
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه، هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین تاوه‌كو خوله‌كی 60ى یارییه‌كه چه‌ند هه‌لێكی هێرش بردنى بۆ لوا به‌ڵام هیچی سودى لێ وه‌رنه‌گیرا، به‌ڵام پاش ئه‌و خوله‌كه ئه‌ڵمانیا به‌هان شێوازی خۆی ده‌ستی كرده‌وه به هێرشه‌كانى تاوه‌كو له ئه‌نجامدا سێ گۆڵی تری تۆمار كرد و یارییه‌كه به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات.
ئه‌مه خواره‌وه ورده‌كارى ته‌واوى یارییه‌كه‌یه:
گۆڵه‌كان:
تۆماس مۆله‌ر (3)
میرۆسلاف كلۆزه (68)
فریدریچ (74)
میرۆسلاف كلۆزه (89)
ش‌وت:
ئه‌رژه‌نتین 20، ئه‌ڵمانیا 18
كۆرِناڵ:
ئه‌رژه‌نتین5، ئه‌ڵمانیا4
كارتی زه‌رد:
ئه‌رژه‌نتین2، ئه‌لًمانیا1
رێژه‌ى وه‌رگرتنى تۆپ:
ئه‌رژه‌نتین: 54%، ئه‌ڵمانیا46%