باپیری هۆندا نیگەرانە بە دەرچوونی هەڵبژاردەكەی

باپیری هۆندا نیگەرانە بە دەرچوونی هەڵبژاردەكەی
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ژاپۆن لە یارییەكانی قۆناغی 16 بە لێدانی یەكلاكەرەوی سزا بەرامبەر هەڵبژاردەی پاراگوای دۆڕا و ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2010 كرد.
میتسۆرۆ تەمەن 78 ساڵ، كە دەكاتە باپیری یاریزانی هەڵبژاردەی ژاپۆن هۆندا سەیری گشت یارییەكانی هەڵبژاردەكەی دەكرد، لە یارییەكی هەڵبژاردەی ژاپۆن بەرامبەر هەڵبژاردەی پاراگوای سەیری یارییەكەی دەكرد تا درەنگانی شەو دوای ئەوەی هەڵبژاردەكەی بە لێدانی یەكلاكەرەوی سزا دۆڕا، میتسۆرۆ وتی: هەڵبژاردەكەمان دەیتوانی ئەنجامی باشتر بە دەست بهێنێت، لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كاتێك یارییەكە گەیشتە كاتی زیادكراو ترسام لە ئەنجامی یارییەكە بە تایبەتی كاتێك هۆندا هەلێكی ئاسانی بۆ گۆڵ تۆمار كردن لە دەستدا، هەرچەندە یارییەكەمان دۆڕاند، بەڵام یاریزانەكان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و زۆر لێیان رازیم و زۆر شانازی بە هۆندا دەكەم، كە لەم مۆندیالە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.
میتسۆرۆ لە یەكێك لە كافتریاكانی شاری سیتسۆ لە پارێزگای ئۆساكا سەیری یارییەكەی هەڵبژاردەی ژاپۆن و پاراگوای دەكرد.
Top