سەرۆكی نایجیریا دوو ساڵ هەڵبژاردەكەی رادەگرێت

سەرۆكی نایجیریا دوو ساڵ هەڵبژاردەكەی رادەگرێت
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی نایجیریا لە قۆناغی یەكەم ماڵئاوایی لە مۆندیال كرد، كە لە سێ یاری تووشی دۆڕان هات، ئەمەش بووە نیگەرانی یەكێتی تۆپی پێی نایجیریا و رۆژنامەكان و جەماوەر، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو سەرۆكی نایجیریا جودلاك جۆناسان بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵبژاردەی نایجیریا لە یاریكردن رابگرێت وەكو سزایەك بۆ ئەم ئەنجامە خراپە، كە لە مۆندیالی 2010 بە دەستیان هێنا، بەرپرسی مەكتەبی سەرۆكی نایجیریا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، كە جودلاك بڕیاری داوە هەڵبژاردەی نایجیریا گۆڕانكارییەكی تەواوی تیادا بكرێت، بۆیە نابێت تا دوو ساڵ بەشداری هیچ پاڵەوانیەتیەك بكات.

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی نایجیریا ماڵئاوایی لە مۆندیال كرد یەكێتی تۆپی پێی نایجیریا داوای لێبوردنی لە حكومەتی نایجیریا كرد بۆ ئەم ئاستە خراپە و ئاماژەی بەوە دا كە پارێزگاری لە لاگرباك دەكەن وەكو راهێنەر بۆ ئەوەی پێكهاتەی هەڵبژاردەی نایجیریا نوێبكاتەوە.
Top