گۆڵچی پاراگوای ئاهەنگی لە دایكبوونی دەگێڕێت

گۆڵچی پاراگوای ئاهەنگی لە دایكبوونی دەگێڕێت
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی پاراگوای توانی بۆ یەكەمجار بگاتە قۆناغی هەشتەمی مۆندیال دوای ئەوەی بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا توانی لە هەڵبژاردەی ژاپۆن بباتەوە، دوای كۆتایی هاتنی یارییەكە گۆڵچی هەڵبژاردەی پاراگوای گۆستافۆ فیلار تەمەن 33 ساڵ ئاهەنگی لە دایكبوونی خۆی گێڕا، لە بەرامبەر زۆربەی رۆژنامەنووسان و زوومەكانی كامیرا ئەمەش بووە جێگەی خۆشحاڵی گۆستافۆ، كە وەكو شتێكی چاوەڕوانەكراو بوو بۆ ئەم گۆڵچیە بە توانایە، كە ئەمە سێیەمین مۆندیالە بەشداری دەكات و لە یانەی بەلەد وەلیدی ئیسپانی یاری دەكات و درێژی 180سم.
Top