كارەساتێكی دیكە بۆ ئینگلیزەكان

كارەساتێكی دیكە بۆ ئینگلیزەكان
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرە لە قۆناغی 16 ماڵئاوایی لە مۆندیال كرد، دوای ئەوەی لەم قۆناغە تووشی دۆڕانێكی گەورە هات بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ و لەم مۆندیالە بە ئاستێكی نزم ماڵئاواییان كرد، كە هەرچەندە یەكێك بوون لە پاڵێوراوە هەره بەهێزەكان بۆ ئەوەی نازناوی مۆندیال بە دەست بهێنێت، بەڵام رۆژنامەی (زی صن)ى ئینگلیزی كارەساتێكی تری بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرە ئاشكرا كرد ئەویش وێنەیەكی بڵاوكردەوە، كە تیاییدا یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرە دوای كۆتایی هاتنی یارییەكەیان دژی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا جگەرە دەكێشن و مەی دەخۆنەوە.

لە وێنەكەدا هەریەكە لە ئارۆن لینۆن و شۆن رایت فلیپس و جێرمین دیفوی و گلین جۆنسۆن و ماكیل دراسۆن دیارە، كە جگەرە دەكێشن و مەی دەخۆنەوە، لەم وێنەیەدا وا هەست دەكرێت، كە هەڵبژاردەی ئینگلتەرە یارییەكەی بردۆتەوە نەوەك ئەڵمانیا.

ئەوەی زیاتر هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرەی نیگەران كرد، كە راهێنەر فابیۆ كاپێلۆ لەگەڵ خێزانەكەی لۆرا بەرەو سویسرا بەرێكەوتن بۆ گەشتوگوزار، بە هەمان شێوە لامپارد و ستیفن جیرارد و دیڤید بێكهام لەگەڵ خێزانەكانیان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەرێكەوتن بۆ گەشتوگوزار.
Top