گۆڵكارانى مۆندیال
دواى ته‌واوبونى قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تایی مۆندیال و گه‌یشتنى هه‌ر چوار هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و ئۆرۆگوای بۆ قۆناغی پێش كۆتایی، پێشبرِكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى گۆڵكارى مۆندیال به‌رده‌وامه و له‌لای خۆشیه‌وه گۆڵكارى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا (داڤید ڤییا) توانیویه‌تى به تۆماركردنى پێنج گۆڵ پێشه‌نگ بگرێت.
هه‌ر له كێبرِكێی گۆڵكارانى مۆندیالدا یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا دواى تۆماركردنى چوار گۆڵ له‌م مۆنیاله‌دا توانى ژماره‌ى سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانى له مۆندیالدا بگه‌ێنێته 14 گۆڵ و ته‌نها یه‌ك گۆڵى ماوه كه رِیكۆردى یاریزانى به‌رازیلی (رِۆناڵدۆ) بشكێنێت كه خاوه‌نى 15 گۆڵه له‌كاتێكدا كه كلۆزه دوویارى ماوه له‌م مۆندیاله ئه‌نجامى بدات.
رِیزبه‌ندى گۆڵكارانى مۆندیالى 2010ـى باشورى ئه‌فریقا:
داڤید ڤییا (ئیسپانیا) 5 گۆڵ
كلۆزه (ئه‌ڵمانیا) 4 گۆڵ
هیگوایین (ئه‌رژه‌نتین) 4 گۆڵ
مۆله‌ر (ئه‌ڵمانیا) 4 گۆڵ
شنایده‌ر (هۆڵه‌ندا) 4 گۆڵ
رِۆبێرت فیتیك (سلۆڤاكیا) 4 گۆڵ.