پێكهاته‌ى نمونه‌یی قۆناغی هه‌شتى مۆندیال
دواى كۆتایی هاتنى قۆناغی هه‌شتى مۆندیالی باشورى ئه‌فریقا چوار هه‌ڵبژارده توانیان خۆیان بگه‌ێننه قۆناغی چوارگۆشه‌ى زێرِین كه سێ هه‌ڵبژارده‌یان ئه‌وروپین كه بریتین له هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مه‌ریكا لاتینی كه هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرۆگوایه.
باشترین 11 یاریزان له‌و قۆناغه‌دا دیارى كران كه بریتین له:
گۆڵچی: كاسیاس (ئیسپانیا)
به‌رگریكاران: سێرجیۆ رامۆس(ئیسپانیا) ، بییر میرتیساكر(ئه‌ڵمانیا) ، فریدریچ(ئه‌ڵمانیا) ، كابدیڤیا(ئیسپانیا)
هێڵی ناوه‌رِاست: شفانشتایگه‌ر(ئه‌ڵمانیا) ، بواتینگ(گانا) ، شنایده‌ر(هۆڵه‌ندا)
هێرشبه‌ر: دیگۆ فۆرلان(ئۆرۆگوای) ، كلۆزه(ئه‌ڵمانیا) ، داڤید ڤییا(ئیسپانیا).