له خولى نایابى عێراقى، هه‌ولێرو به‌غدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
بریاره ئه‌مرۆ دووشه‌مه هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو به‌غدا به‌یه‌ك بگه‌ن له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى به‌غدا.
بریاره ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له هه‌فته‌ى 34ى خوله‌كه له قۆناغى دووه‌م له دواین گرى یارییه‌كانى خولى نایابى عێراقى یانه‌ى هه‌ولێر له شارى بغدا له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى به‌غدا له یارییه‌كى گرنگ رووبه‌رووى یانه‌ى به‌غدا ده‌بێته‌وه ئه‌م یارییه‌ش بۆیانه‌ى هه‌ولێر هیچ گرنگه‌یه‌كى نیه و هیچ له هه‌لوێستى یانه‌ى هه‌ولێر ناگۆرێت و پێشه‌نگى یانه‌كانه .به‌لاَم یانه‌ى هه‌ولێر به‌نیازه ئه‌م یارییه‌ش به‌بىَ دۆران به‌رى َ بكات .یانه‌ى به‌غداش به نیازى تۆله‌یه له یانه‌ى هه‌ولێر .یارییه‌كه‌ش له كات ژمێر 5ى ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت .