11 یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رەگەزی ئەڵمانیان وەرگرتووە

11 یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رەگەزی ئەڵمانیان وەرگرتووە
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مۆندیالی 2010 بانگهێشتی 23 یاریزانی كردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە مۆندیال بكەن، لەم 23 یاریزانە 11 یاریزان رەگەزی ئەڵمانیان وەرگرتووە واتە خەڵكی ئەڵمانیا نین، ئەویش بەم شێوەی خوارەوەیە.
1- سەردار تاشی: لە دایك و باوكی توركی لە دایكبووە، بەڵام چوونە ئەڵمانیا رەگەزی ئەڵمانیای وەرگرتووە.
2- ماریۆ گۆمێز: باوكی ئیسپانیە و دایكی ئەڵمانیە.
3- جێرۆم بواتینگ: باوكی گانا و دایكی ئەڵمانیە، برایەكی لە هەڵبژاردەی گانا یاری دەكات.
4- سامی خزێرە: لە دایك و باوكێكی تونسی لە دایكبووە، دواتر لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە و رەگەزی ئەڵمانیای وەرگرتووە.
5- دنیس ئۆواگۆ: باوكی نێجێری و دایكی ئەڵمانیە.
6- میروسلاف كلۆزە: لە دایك و باوكی پۆڵەندی لە دایكبووە.
7- لۆكاس بۆدولۆسكی: لە دایك و باوكی پۆڵەندی لە دایكبووە و تا ئێستا ئەم دایك و باوكە رەگەزی ئەڵمانیايان وەرنەگرتووە.
8- پیتر ترۆشۆفسكی: لە دایك و باوكی پۆڵەندی لە دایكبووە.
9- ماركۆ مارین: لە دایك و باوكی بۆسنی لە دایكبووە.
10- مسعود ئۆزێل: لە دایك و باوكی توركی لە دایكبووە.
11- كاكاو: لە دایك و باوكی بەرازیلی لە دایكبووە.
Top