سەردار و نزار دوو مەدالیای زێرییان بەدەست ھێنا

سەردار و نزار دوو مەدالیای زێرییان بەدەست ھێنا
سەردار و نزار دوو مەدالیای زێرییان بەدەست ھێنا
دوای ئەوەی لە ھەفتەی ڕابردوو ھەردوو پاڵەوانی کورد لە یاری لەشجوانی سەردار ئیسماعیل و نزار غەزالی بەشدارییان کرد لە پاڵەوانیەتی دیمۆند کۆپی جیھانی لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی یونان توانیان لە ھەردوو کێشی ٨٥کگم و ٩٠گکم مەدالیای زێر بەدەست بھێنن بە ئەنجامی شایستە بگەرێنەوە ھەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتەش لە نێو ٢٥٠یاریزان کە بەشدارییان کردبوو لە پاڵەوانیەتەکە لە ٤٥ ووڵاتی جیاواز لە سەرتاسەری جیھان بەشدارییان کردوو و ئەم یاریزانانەش بڕیاری ئەوەیانداوە کەوا مەدالیاکان پێشکەشی پێشمەرگەی کوردستان بکەن، لەم بارەشەوە سەردار ئیسماعیل بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" خۆشبەختانە توانیمان لە گەورە ترین پاڵەوانیەتی لەسەر ئاستی جیھانی بەشداری بکەین کە زیاتر لە ٢٥٠ یاریزانی ٤٥ ووڵات بەشدارییان کردبوو، ئێمەش وەکو یاریزانانی کورد توانیمان لەسەر ئاستی پاڵەوانیەتیەکە لە ھەردوو کێشی ٨٥و ٩٠کگم مەدالیای زێربەدەست بھێننین، ئەوەش بۆ ئێمە ئەنجامێکی باش بوو لە چاو بەشداری کردنەکانمان، پاڵەوانیەتیەکەش ماوەی سێ رۆژی خایاند ئێمەش وەکو یاریزانی کورد لەسەر ئاوازی کوردی نمایشەکانی خۆمان ئەنجامدا کە ناوی پێشمەرگەشی تێدابوو، بەدەستھێنانی ئەم مەدالیایەش بۆ ئێمە شەرەفێکی گەورەیە و پێشکەشی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانی دەکەین.
کارزان کانەبی
Top