شەمۆ لە یادەكانی راپەڕین و نەورۆز میوانی هەولێرە

شەمۆ لە یادەكانی راپەڕین و نەورۆز میوانی هەولێرە
لەدرێژەی چالاكییەكانی شەشەمین فێستیڤاڵی ئازادی هەولێر و وەك نەریتێكی ساڵانە بۆ ئەمساڵیش هونەرمەندی ناسراوی بواری كۆمیدیا "ئەیام ئەكرەم- شەمۆ" بە شانۆگەرییەكی كۆمیدی دێتەوە مەیدان و دەبێتە میوانی بینەران و شانۆدۆستان.
شانۆگەری گوڵێ و هیوایەكی نوێ لە نووسینی عەبدولكەریم بەرشید و ئامادەكردن و دەرهێنانی هیوا سوعادە و هەریەك لە هونەرمەندان "ئەیام ئەكرەم- شەمۆ، دلڤین موحسین" وەك ئەكتەری سەرەكی لە كارەكە بەشدارن و بڕیارە لەمیانی چالاكییەكانی شەشەمین فێستیڤاڵی هەولێر "ئازادی و نەورۆز نمایش بكرێ".
لە لێدوانێكی تایبەتدا هیوا سوعاد دەرهێنەری شانۆگەرییەكە گوتی"وەك نەریتێكی ساڵانەو ئەمساڵیش بەبۆنەی یادەكانی راپەرین و نەورۆزەوە بە شانۆگەرییەكی كۆمیدی دێینەوە خزمەت بینەران و شانۆكاران، ئەویش بە نمایشكردنی شانۆگەری "گوڵێ و هیوایەكی نوێ".
هیوا سوعاد گوتیشی"بڕیارە ئەم شانۆگەرییە لە كاتژمێر 8ی شەوانی 17و18و19/3/2012 لە هۆڵی گەلی شاری هەولێر نمایش بكرێ.
Top