فیلمی پێشمەرگە لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت.

فیلمی پێشمەرگە لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت.
فیلمی پێشمەرگە، کە قارەمانێتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەخاتە روو، لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت.

فیلمەکە لە دەرهێنانی بێرنارد هێنری لیڤی، سینەماکار و بیرمەندی ناوداری فەرەنسی و جیهانییە و لە سەروبەندی شەڕی دژی داعش تۆمار کراوە.

بڕیارە فیلمەکە کاتژمێر 7ـی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 6/3/2018 لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش بکرێت.

پێشتریش لە 28/11/2017 فیلمەکە لە هۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان نمایشكرا .

basnews
Top