ژنانی کوردستان ھێزێکی گە ورەی سەرخستنی ڕیفراندۆمی کوردستان بوون . . . (شکار دۆڵاشی)

ژنانی کوردستان ھێزێکی گە ورەی سەرخستنی ڕیفراندۆمی کوردستان بوون . . . (شکار دۆڵاشی)
بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان یەکێک لە بڕیارە ھەرەباشەکانی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و خەڵکی کوردستان بوو، ریفراندۆم بە ئاشکرا پەیامێکی بە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و عێراق و وڵاتانی ناوچەکە گەیاند، کە سە رباری ستەم کردنی بەردەوام لە کورد، بەڵام گەلی کورد سڵ ناکاتەوە لە داواکردن و لە بەدیھێنانی مافەکانی خۆی بە تایبەتی سەربەخۆیی کوردستان کە وایە بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم جێی شانازی ھەر تاکێکی کوردە، بەتایبەت ئەوانە ی لە ناخە وە و بە ئیرادەیەکی بەھێزە وە باوەڕیان بە سەربەخۆیی گەل و خاکی کوردستانەوە ھەیە، بۆیە دەمو دەست زۆرینەی خەڵکی کوردستان پاڵپشتی بڕیارەکەی سەرۆک بارزانی یان کردو بە کەرنە ڤاڵ و ئاھەنگ لە پێناو سەرخستنی ڕیفراندۆم بە ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان، ئەگەرچی ھێز گەلێکی لاوازیش ھەبوون بۆ ڕازی کردنی نەیارانی کورد دژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی گەلەکەیان وەستانەوە، بەڵام دواجار گەل بە ھێزێکی زۆرەوە وەڵامی دانەوە بە جۆرێک کە زیاتر لە سە دا /٩٣ ی خەڵکی کوردستان دەنگیان بە جیا بوونەوە لە عێراق داو بە ئومێدی سەربەخۆیی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و وەک وەڵامێکیش بۆ نەیارانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بە بە ڵێ دەنگیان دا.
ھاوکات خانمانی کوردستان وەک ھەمیشە پاڵپشت و پشیوانی گەل بوون و شانبەشانی پیاوان لەھەموو ئەرکەکان بەشداربوون، ئەوان جارێکی دیکە سەلماندیان کە لە ھەر کات و سات و قۆناغێکدا ئامادەی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستانێکی ئازاد، تەنانەت لە بانگەشەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی گەل و وڵات بەشدارییەکی کارا و جدییان لەسەرتاسەری کوردستان ھەبوو، ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ لەکوردستان بەدەستھاتوون ماندوو بوون و قوربانیدانی خانمانیشی تێدا بووە، ھەر بۆیە ناکرێ رۆڵ و ماندوو بوون و بەرخودانی ئافرەتی کورد لەبەرچاو نەگیرێت یان بە کەم سەیر بکرێت، چونکە خانمان بەخێوکەری نەوەی داھاتوو و بەڕێوەبەری ماڵ و خەمخۆری خاک و وڵاتن.
Top