لیستی حه‌دبا: سازش له‌سه‌ر یه‌ك بسته‌خاكی موسڵ ناكات

لیستی حه‌دبا: سازش له‌سه‌ر یه‌ك بسته‌خاكی موسڵ ناكات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ به‌یانێكدا لیستی حه‌دبا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ دانووستانه‌كانی ئێستای نێوان لیسته‌كه‌یان و لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی پارێزگای موسڵه‌، ئه‌ویش له‌سه‌ر پاراستنی نه‌خشه‌ی به‌ر له‌ 17 یئازاری 2003.

لیستی حه‌دبا له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یانه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان بۆ به‌رده‌وامی هه‌ر دانووستانێك له‌گه‌ڵ لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا مه‌رجیان هێشتنه‌وه‌و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی موسڵه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات دانانی ئه‌و مه‌رجه‌ له‌لایه‌ن لیستی حه‌دباوه‌ گه‌ره‌نتییه‌كه‌ بۆ رازیكردنی هه‌موو لایه‌ك و گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێكی ته‌واو.

سه‌رله‌نوێ لیستی حه‌دبا دووپاتی ئه‌وه‌یشی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان سازش له‌سه‌ر یه‌ك بست له‌ خاكی موسڵ بكه‌ن.

جێی باسه‌ لیستی حه‌دبا كه‌ ئه‌سیل نوجێفی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌وه‌ته‌ی ساڵی رابردووه‌وه‌و ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی پۆسته‌ ئیداریه‌كانی پارێزگای موسڵ داگرتووه‌و لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وایشی بێبه‌شكردووه‌.
Top