سامی شۆرش: له‌گه‌رِی دووه‌می دانووستانه‌كان شاندی كوردی روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات سه‌باره‌ت به ده‌ستكه‌وته‌كانی له عێراقی نوێ‌دا
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی سامی شۆرش رایگه‌یاند كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له گه‌رِی دووه‌می دانووستانه‌كانی ده‌ست ده‌كات به روونكردنه‌وه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت به ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له عێراقی نوێ‌دا.
شۆرش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له چه‌ند رۆژی داهاتوو دووباره ده‌ست ده‌كاته‌وه به گه‌رِی دووه‌می دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له میانی به‌رِێوه‌چوونی دانووستانه‌كان زیاتر ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له عێراقی نوێ بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر روونده‌كاته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی گوتی: ئێمه له كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئومێدده‌كه‌ین گه‌رِی دووه‌می دانووستانه‌كانی نێوان شاندی كوردی و شاندی كوتله عێراقییه‌كان به‌رهه‌مداربێت و ئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه، هه‌روه‌كو گه‌رِی یه‌كه‌می دانووستانه‌كان به‌باشی كۆتاییان پێهات.
شۆرش سووربوون و پێداگری شاندی كوردی دووپاتكرده‌وه له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له عێراقی نوێ‌دا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه ده‌ستكه‌وت و داواكاری و داخوازییه‌كانی كورد ده‌ستوورین و هیچیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووردانین.