سامه‌رِائی: هیچ به‌ڵێنێك به كورد نه‌دراوه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه عه‌بدولكه‌ریم سامه‌رِائی دووپاتیكرده‌وه پرسی به‌ڵین دان و پابه‌ندبوونی كوتله‌كان به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری به‌شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان نه‌دراوه له میانی به‌رِێوه‌چوونی دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كانی دیكه له به‌غدا.
سامه‌رِائی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا شاندی دانووستكاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له دوو كۆبوونه‌وه‌دا چاوی به شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه‌وتووه، له‌و دوو كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا هیچ به‌ڵێنێك به‌شاندی كوردی نه‌دراوه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێ ته‌نیا قسه‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانه.
سامه‌رِائی رایگه‌یاند سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی تێبینییه‌كی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێك له ماده ده‌ستوورییه‌كان و هه‌مواركردنیان پێویسته به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جێبه‌جێكردنی ماده ده‌ستوورییه‌كان پرسێكه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری رێككه‌ون، ئه‌وشی روونكرده‌وه لێژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور چاوی به زۆرێك له ماده‌كان كه ناكۆكیان له‌سه‌ره خشاندۆته‌وه له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا كاره‌كان ته‌واو ده‌بن و دواتریش ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.
جێی باسه دوێنێ سێشه‌ممه په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسوم هه‌رِه‌شه‌ی كرد ئه‌گه‌ر كوتله‌كان پابه‌ندنه‌بن به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ئه‌وكات كورد په‌نا ده‌باته به‌ر دادگای فدرِاڵی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ماده‌كه كه تایبه‌ته به‌كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆك له‌سه‌ره‌كان.