عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی کودەتا شکستخواردووەکەی ئوردن ئاشکرا دەکات

عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی کودەتا شکستخواردووەکەی ئوردن ئاشکرا دەکات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی کودەتا شکستخواردووەکەی شانشینی هاشمیی ئوردن، ئاشکرا دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق پاڵپشتیی ئوردن بە سەرکردایەتیی شا عەبدوڵڵای دووەم دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ناڕاستەوخۆ پشتگیریی دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەرماندەی سوپا و هێزە ئەمنییەکان ”بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و بەرژەوەندییەکانی ئوردن“، دەکات.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاسایش و ئارامیی وڵاتەکەی بە ئاسایش و ئارامیی ئوردن دەبەستێتەوە.

رۆژی شەممە 3-4-2021، رۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، کە دەسەڵاتدارانی ئوردن هەمزە بن حوسێن، شازادەی ئوردن (زڕبرای شا عەبدوڵڵای دووەم) و 20 فەرماندەی سەربازی و ئەمنی بەهۆی پیلانگێڕییان بۆ کودەتای سەربازی، دەستگیر کردووە.




باسنيوز
Top