مسته‌فا كازمی سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی به "العربیه"ی راگه‌یاند، دوای دو رۆژ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی سعودیه، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وزاری سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ش، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌بوزه‌بی و به‌غدا و تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك رێكه‌وتنه.
مسته‌فا كازمی پێنج رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سعودیه واژۆكرد
31ی (ئازار/3)ی 2021 مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا سه‌لمان ن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود پادشای سعودیه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و پێنج رێكه‌وتنی له‌بواره‌كانی (دارایی، بازرگانی، ئابوری، رۆشنبیری و راگه‌یاندن) واژۆكرد.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعودیه و فراوانكردن و به‌ره‌وپێشبردنیان كرده‌وه.
خه‌ندان-