لە عێراق 33 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 33 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 5 هەزار و 368 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 5 هەزار و 368 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 5 هەزار و 303 کەسیش چاکبوونەتەوە، 33 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 873 هەزار و 568 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 778 هەزار و 535 کەس چاک بوونەتەوە و 14 هەزار و 463 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.











باسنيوز


Top