عێراق... داهاتی نەوت بە ڕێژەی ١٤٪ بەرز بووەوە

عێراق... داهاتی نەوت بە ڕێژەی ١٤٪ بەرز بووەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردەوە داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا (ئادار) بەڕێژەی ١٤٪ بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئەو بەیاننامەیەی ئەمڕۆ وەزارەتە عێراقییەكە بڵاوی كردووەتەوە، لە ماوەی مانگی رابردوودا داهاتی نەوتی عێراق بایی ٥.٧ ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە، لە كاتێكدا داهاتی نەوت لە مانگی شوباتی رابردوودا نزیكەی پێنج ملیار دۆلار بووە، واتە مانگی رابردوو داهاتی نەوت ١٤٪ زیاتر بووە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتر.

وەزارەتی نەوتی عێراق دووپاتی كردووەتەوە لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ زیاتركردنی ئاستی هەناردەكردنی نەوت، ئەمەش وەك بەشێك لە ستراتیژییەتی حكوومەتی عێراق بۆ تێپەڕاندنی ئەو تەنگژە داراییەی ڕووبەڕووی بووەتەوە.

جێی باسە عێراق لەوەتەی ساڵی ٢٠١٤وە ڕووبەڕووی تەنگژەی دارایی بووەتەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، دواتر بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنگژەكەی چڕتر كردەوە، سەرباری بڵاوبوونەوەی فرەوانی گەندەڵی لەناو دەزگاكانی دەوڵەتدا.













باسنيوز


Top