لە عێراق 39 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 39 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 6 هەزار و 423 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 5/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 6 هەزار و 423 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 5 هەزار و 664 کەسیش چاکبوونەتەوە، 39 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 879 هەزار و 991 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 784 هەزار و 199 کەس چاک بوونەتەوە و 14 هەزار و 502 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.












باسنيوز

Top