یاسای بودجە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار نێردرا

یاسای بودجە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار نێردرا
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد کە یاسای بودجە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کراوە.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (کوردستان24)ی راگەیاند، یاسای بودجە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو، سەرکۆمار یاساکە پەسەند بکات.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستە روو، دوای پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە، یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان تێیدا جێگیرکراوە.













باسنيوز



Top