لە عێراق 33 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 33 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 7 هەزار و 300 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 6/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 7 هەزار و 300 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 5 هەزار و 225 کەسیش چاکبوونەتەوە، 33 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 887 هەزار و 291 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 789 هەزار و 424 کەس چاک بوونەتەوە و 14 هەزار و 535 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

رۆژ دوای رۆژ ژمارەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق روو لە بەرزبوونەوەیەوە و بەرپرسانی تەندروستیش هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککارەکانی خۆپارێزی لەم ڤایرۆسە.












باسنيوز


Top