فوئاد حوسێن و ئەبولغەیت گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی عێراق و وڵاتانی دراوسێ دەکەن

فوئاد حوسێن و ئەبولغەیت گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی عێراق و وڵاتانی دراوسێ دەکەن
وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی عێراق و وڵاتانی دراوسێ، دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە 10-4-2021، ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە بەغدا.

دوای کۆبوونەوە، فوئاد حوسێن و ئەحمەد ئەبولغەیت کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ساز کرد و رایانگەیاند: گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی ناوچەکە بە گشتی، کردووە.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ئاماژەیان بەوە کرد، کە بارودۆخی سووریا و پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێی بە تایبەت ئێران و تورکیا، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوون.












باسنيوز


Top