ئێران هەوڵی واژۆکردنی رێککەوتنێکی پێنج ساڵە لەگەڵ عێراق دەدات

ئێران هەوڵی واژۆکردنی رێککەوتنێکی پێنج ساڵە لەگەڵ عێراق دەدات
حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵی واژۆکردنی رێککەوتنێکی پێنج ساڵە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، واژۆ بکات.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 11-4-2021، محەمەد شەریعەتمەداری، وەزیری کاری ئێران بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدای پایتەختی عێراق.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئیرنا)ی ئێران، محەمەد شەریعەتمەداری رایگەیاندووە: وڵاتەکەی هەوڵ دەدات رێککەوتنێکی پێنج ساڵی بۆ گۆڕینەوەی دەستی کاری کارامە و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ هاووڵاتییانی یەکتر، لەگەڵ عێراق واژۆ بکات.

وەزیری کاری ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەپێی رێککەوتنەکە، هەردوو وڵات دەتوانن کۆمپانیای هاوبەش دروست بکەن، کە پەیوەندییە ئابوورییەکانی بەگدا و تاران بەهێزتر دەکەن.

محەمەد شەریعەتمەداری پێیوایە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تاران - بەغدا لەبواری کاردا مەرجی سەرەتایی جێبەجێکردنی سیاسەتی نوێی ئێرانە، کە بریتییە لە سیاسەتی کردنەوەی بازاڕەکانی وڵاتانی دراوسێ بەڕووی بەرهەمەکانیان.

شەریعەتمەداری ئاشکراشی کردووە،کە ماوەیەکی زۆرە وڵاتەکەی کار لەسەر واژۆکردنی رێککەوتننامەیەکی پێنج ساڵی لەبواری گۆڕینەوەی دەستی کاری کارامە لەگەڵ وەزارەتی کاری عێراق، دەکات.




باسنيوز
Top