تەقینەوەیەک لە رۆژهەڵاتی بەغدا رووی دا

تەقینەوەیەک لە رۆژهەڵاتی بەغدا رووی دا
تەقینەوەیەک لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراق رووی دا.

تەقینەوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13-4-2021، لەڕێی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی مەدەنییەوە، رووی داوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، تەقینەوەکە، کە تەنیا زیانی ماددی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە نزیک چوارڕیانی دەوار لە شەقامی فەلەستین لە رۆژهەڵاتی بەغدا، رووی داوە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، گرووپ و میلیشیا توندڕەو، تائیفی و تیرۆریستییەکان بەبێ هیچ ترسێک لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.





باسنيوز
Top