پەرلەمانی عێراق وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی دیاری کرد

پەرلەمانی عێراق وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی دیاری کرد
پەرلەمانی عێراق وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی دیاری کرد و بەرنامەی کاری بڵاو کردەوە.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 26-4-2021، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بریتییە لە گفتوگۆکردن لەبارەی رووداوی سووتانی نەخۆشخانەی ئیب خەتیب لە بەغدا.

شەوی شەممە 24-4-2021، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە و بەهۆیەوە بەپێی دوایین ئامار، 82 کەس گیانیان لەدەست دا.














باسنيوز


Top