لە عێراق 40 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 40 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 6 هەزار و 34 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 6 هەزار و 34 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 7 هەزار و 335 کەسیش چاکبوونەتەوە، 40 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 31 هەزار و 322 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 905 هەزار و 301 کەس چاک بوونەتەوە و 15 هەزار و 257 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکرێنەوە، عێراق پێشەنگی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.











باسنيوز


Top