مسته‌فا كازمی به شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو ناكات
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به‌كه‌ناڵی ئه‌لعربیه‌ی راگه‌یاندووه ، باس له‌وه ده‌كات كه مسته‌فا كازمی كه ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو ناكات، له‌مه‌ش زیاتر ئه‌و ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێكیش له تیمه‌كه‌ی و كه‌سه نزیكه‌كان به‌شداری ناكه‌ن ، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه مسته‌فا كازمی پشتگیری هیچ حزب و لایه‌ك له‌سه‌ر حسابی لایه‌كی دیكه ناكات ، له‌دریژه‌ی قسه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌لعربیه‌دا هاتوو كه كازمی و تیمه‌كه‌ی له‌م قۆناخه راگوزه‌ره سه‌خته‌دا خۆیان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی عێراق ته‌رخانكردووه و رۆڵی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه وڵات بگه‌ینه كه‌ناری ئارامی و پارێزگاری بكه‌ن كه موغامه‌ره‌ی سیاسی و ئه‌منی نه‌كرێت و رووبه‌رووی ته‌حدیه ئابوری و ته‌ندروستیه‌كان بكه‌نه‌وه هه‌تا ده‌گه‌نه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بیگه‌رد، له‌مه‌ش زیاتر سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردته‌وه ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا به‌رهه‌می ته‌نگژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نه‌ك به‌رهه‌می كیبكێی هه‌ڵبژاردن