قەدەغەی هاتۆچۆ لە ١٢-٢٢ی ئایار لە عێراق راگەیەنرا

قەدەغەی هاتۆچۆ لە ١٢-٢٢ی ئایار لە عێراق راگەیەنرا
گولان میدیا
بەهۆی هەڵكشانی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرنا ، حكومەتی عێراق لە كۆبوونەوەی دوێنی سێ شەمە بریاردا لە 12-22 ئایار قەدەغەی هاتووچۆ لە عیراقدا رابگەیەنریت ، ئەم بڕیارە كە لەیەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە دەكەوێتە كار ، پێشتریش لە لایەن حكومەتی هەریمی كوردستان ئەو بڕیارە دراوە كە لەرۆژانی جەژن لە هەرێمی كوردستانیش قەدەغەی هاتۆچۆ رادەگەیەنرێت.
هۆكاری سەرەكی بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش بۆ ئەوە دەگەریتەوە كە هاوڵاتیان پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان نابن و خۆیان لە قەرەباڵغی و گردبوونە ناپارێزن ، بەتایبەتی كە ئێستا مانگی رەمەزانە و هاوڵاتیان شەوانە روودەكەن مزگەوت و بازار و مۆڵەكان ، بەڵام بەشیوەیەكی زۆر كەم هاوڵاتیان ماسك و دەستكێش بەكار دەهێنن ، هەر بۆیە هەردوو حكومەتی كوردستان و عێراق ، پێشبینی ئەوەیان كردووە ، ئەگەر ریوشوێنی توند بۆ بۆنەی جەژنی رەمەزان نەگرنە بەر و رێگە لە گردبوونەوەو تیكەڵاوبوونی زۆری هاوڵاتیان نەگرن، ئەوا لەوانەیە بەهۆی بڵابوونەوەی فراوانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كارەساتێكی تەندروستی دروست ببێت.
Top