ئەماندا سلوات: بڕیارە بەپەلەكەی ترەمپ بڕیارێكی بێباكانە و دڵڕەقانە بوو

ئەماندا سلوات:  بڕیارە بەپەلەكەی ترەمپ بڕیارێكی بێباكانە و دڵڕەقانە بوو
بڕیارە بەپەلەكەی ترەمپ بۆ كشاندنەوەی راوێژكارە ئەمریكییەكان لەسەر سنوورەكانی سووریا و بەلای كەمەوە پشتیوانی پەنهانیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی سووریا، بڕیارێكی بێباكانە و دڵڕەقانە بوو. نەبوونی سیاسەتێكی جێگیر و پەیامە بێسەروبەرەكانی، دۆخە مەترسیدارەكەی هێندەی دیكە خراپتر كرد، دووبارە دەستێپكردنەوەی شەڕ دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە خەڵكە مەدەنییەكە لەو بەشەی كە لە وڵاتێكی گرفتار بە دەستی شەڕەوە، ئاشتی باڵی بەسەردا كێشابوو، هەروەها زەمینە بۆ خۆكۆكردنەوەی داعش دروست دەكات و پێگەی ئێران و رووسیاش بەهێزتر دەكات، كە پشتیوانی لە رژێمی ئەسەد دەكەن و تینووی دەستڕۆیشتوویی زیاترن.


رەنگە كۆتاییهێنان بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەپەگەدا دەرئەنجامێكی حەتمی بێت، بەڵام ئەو كەسانەی رەخنە لە ترەمپ دەگرن، لەوەدا پێكاویانە كە ئەمریكا ناتوانێت بكشێتەوە، بێ ئەوەی ناوبانگی خۆی وەك هاوبەشێكی متمانەپێكراو لەكەدار بكات، لە كاتێكدا كە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا بە ناوی (كانیی ئاشتی) بەڕێوەدەچێت، ئەوا پێویستە ئەمریكا پێداگری لەسەر ئەوە بكات كە دەبێت لە مەودایەكی سنوورداردا بێت و ئەو شارە گەورانە نەكاتە ئامانج كە لەژێر كۆنتڕۆڵی ناپاكیی ئەمریكا لە كوردی سووریا لەسەر هاوسەنگیی سیاسی لە لوبنان و عێراق كاریگەریی قووڵی لێ دەكەوێتەوە كورددایە.
Top