ئامانجی سەرۆك بارزانی، كوردایەتی، یەكریزی وبەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە

ئامانجی سەرۆك بارزانی، كوردایەتی، یەكریزی وبەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە
پێوستە كوردایەتی بكەین و سەربەخۆیی خواز بین و لە ئێستادا گشت بەرژوەندی حزبی و شەخسی و كینە وڕق بەلاوە بنێین و ئامانجی رٍاستەقینەمان گەیاندنی میللەتی كوردە بەو بەڵێن و پرۆژەی كە دەیان شۆرٍشمان بۆكرد و بەهەزاران شەهیدمان لە پێناویدا بەخشیووە .

ئەوەی لە ئێستادا هەستی پێدەكرێت ئامادەكاریییەكانە بۆ رزگاركردنی یەكجاری موسڵ لە چەنگی تیرۆریستانی داعش ، كە هاوشێوەی ئازادكردنی كوێت لە ساڵی 1991 بە بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە نێواندا پێشمەرگە وەك هێزێكی كاریگەری زەمینی لە جیاتی هەموو دونیا بەشدار دەبێت ، ئەوەی گرنگە ئەوەیە ناكۆكیی نێوان شیعە و سوننە لە لایەك و لەلایەكی تر مڵمڵانیێ رووسیا و ئەمەریكا لە ناوچەكە بە تایبەت لە سووریا و عێراق كۆتایی پێنەهاتووە بۆیە ئەگەرەكان كراوەن بۆ دابەشبوونی كردەیی و ناكۆكیی زیاتر ، بۆیە پێوستە لێرەدا ئاماژە بە پەیامە پر ماناو دڵسۆزانە یەك لە دوای یەكەكانی سەرۆك بارزانی بكەین كە هەمیشە باس لە رٍەوشی هەستیاری ناوچەكە و پاراستنی دەسكەوەتەكان و یەكریزیمان دەكاتەوە . هەلومەرج و بارودۆخی سیاسیی جیهان و بەتایبەتی خۆرهەڵاتی ناوەرٍاست لە بەرژەوەندیی كورد دایە و رۆژ لە گەڵ رۆژ ژمارەی ئەو حكوومەتانەی راستەوخۆ و، ناراستەوخۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەن زیاتر دەبێ، ئێستا كە دونیا قارەمانەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی بۆ دەركەوتووە و زانیویەتی كە ئەوە ئەو هێزە بە هێزەیە لە بەرانبەر گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی واتە داعش راوەستاوە و بەچۆكیدا هێناوە، ئێستا كە زلهێزترین وڵاتی دونیا كە ئەمریكایە لە گەڵ هەرێمی كوردستان وەك وڵاتێكی سەربەخۆ هەڵسوكەوت دەكا،ئێستا كە عێراق وەك وڵات هەر ناوی ماوە و لەو بێ هێزیەشدا كوردستانی لە خۆی دابڕیوە و لە بوودجە بێبەشی كردووە و خەڵكی كوردی تووشی قەیران كردوە،ئێستا كە سەرۆك و كاربەدەستانی وڵاتانی دونیا لە گەڵ سەرۆكی كوردستان وەك سەرۆكی وڵاتێكی سەربەخۆ مامەڵە دەكەن،ئێستا كە لە باری ئابووریەوە كوردستان بەرەو سەربەخۆیی دەچێ. هەموو ئەو پێشمەرگانەی كە لە بەرانبەر دوژمندا ڕاوەستاون و كوردستانەكەیان كردۆتە سەنگەرێكی لە گیران نەهاتوو، بە مایەدانان لە گیان و ژیانیان ویستی سەربەخۆیی كوردستان واژۆ دەكەن، بۆیە ئەگەر راپرسییش نەكرێ، لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان چاوەروان دەكرێ ئیزن نەدا دەرفەتە زێڕینەكان لە كیس بچن و سەربەخۆیی كوردستان رابگەیەنن.

سەربەخۆیی کوردستان مافێکی رەوای گەلی کوردستانە و دەبێت لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی ئەو سەربەخۆیە بەدەست بهێنین وەچەرخانێکی گرینگە بۆ جیلی داهاتووی گەلی کوردستان وگەلی کوردستان گەر چی لە ماوەی رابردوو وتووشی چەندین هەوراز و نشێو بەربەستی ناوەخۆ و دەرەکی هاتبوو، بەڵام بە لێهاتووی و شارەزای سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی توانی بەسەرجەم ئەو گۆسپ و تەگەرانە دا زاڵ بێت.بۆیە ئەمرۆ سەرۆک بارزانی بە شانازیەوە بەرەو دەوڵەتێکی سەربەخۆیمان دەبات، و سەرۆک بارزانی و به‌ پشتیوانیی دڵسۆزانی گەلەکەمان توانی دەسکەوتی مەزن بۆ میللەتەکەمان دابین بکات، لە ئاکامی ئەو خەبات و قوربانی و داستانە مەزنانەی کە مژدەی سەرکەوتی دەبەخشێت. ئێستا سووریا پارچە پارچە بووە بۆ زیاتر لە دەوڵەتیك، بەڵکو کەمترین جوگرافیا بەدەستی حکومەتی سورییەوەیە کە هەتا ئێستا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی ڕوونی نی یە بۆ ئەم دۆخە بە هەموو پێوەرێك دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنرێت، دەپرسم جا کێ بڕیار دەدات، من دەڵیم پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕەسمی ڕیبگەیەنێت و پاشان ئەوەی ئامادەیی نی یە با کار بۆ مانەوەی خوی بکات لە چوارچێوەی عێراقدا .بەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەی هێزی جەماوەرو سنووری جوگرافیا و پەیوندی نێو دەوڵەتی و هێزی سەربازی و ئامادەیی هاولاتیانیشی زیاترە و سەرۆکەکەشی مەسعود بارزانی یە و سەرۆکی ئەو پارتەیە کە پێشڕەوایەتی شۆڕشی ئەیلول و راپەڕین و هەڵبژاردنی گشتی1992 و دبلۆماسێتی کوردی و نەوت و گەڕانەوەی شکۆی کورد و بەرگیکاری نەتەوە و ئاینە جیاوازەکانەو ئێستاش سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، سەرۆک بارزانی بڕیاردا لەگەڵتاین بەرەوە سەربەخۆی کورد و کوردستان.

ئێستا كورد ، وەك هاوپەیمانێكی بەهێزی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووی سەرسەخترین دوژمن بووینەتەوە كە ئەویش خەلافەتە ئیسلامییەكەی داعشە.سەركەوتنی ئێمەی كورد لەو رووبەڕووبوونەوەیە یەكێكە لە نیشانەكانی سەربەخۆیی كوردستان.‌ لەشەڕی داعش كورد رۆڵێكی بەرچاو و دیاری هەیە كە هەمووو جیهان شایەدی ئەوەن، ئەوەش دەبێتە پاڵپشتێك بۆ مەسەلەی كورد، ئێمە لەم باردۆخە سەختەدا كە ئێستا دووچارمان بووە پێویستە خۆڕاگر بین و زیاتر گرنگی بە بواری پەروەردە و فێركردن بدەین، بۆ ئەوەی ڕۆڵەكانمان دانەبڕێن لە خوێندن و بەردەوام بن، قوتابیان دەبێت ئەوەندە زیرەك و لێهاتوو بن كە لە پاڵ پێشمەرگەدا ئەوانیش بە قەڵەم وەڵامی دوژمنان بدەنەوە و هەروەها رۆناكبیر و رۆشنبیران و سیاسەتمەداران و مامۆستایانی ئایینی هەر یەكەیان بەجیا و بەشێوازی تایبەتی خۆیان ڕۆڵیان هەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان. هەموو هیوای كورد بۆ سەربەخۆیی كوردستانە و رزگاربوونە لە ژێر دەستەیی كە بە درێژایی مێژوو گەلی كورد دووچاری نەهامەتی و دەربەدەری و ئاوارەیی بووەتەوە. بەهیوای داهاتوویەكی روون و پڕشنگدار بۆ هەموو تاكێكی كورد لەسەرانسەری جیهان.بە دڵنییاییەوە خۆراگرییەكان و ناخۆشییەكان ، قارەمانییەكانی هێزی پێشمەرگە كوردستان و سیاسەتی حەكمیانەی سەرۆك بارزنی ، بەرهەمەكەی گەیشتنە بە ئامانجەگەورەكە كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستان و رٍەتكردنەوەی ژێردەستییە .
Top